سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا

فۆتۆ: 
2020-03-11

7839 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٣٨ دۆلار و  ٤٣ سەنتە و ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٣٥ دۆلار و ٢٠سەنتە.

ئەوە لە کاتێکدایە، دوو رۆژ بەر لە ئێستا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بۆ نزمترین ئاستى دابەزى بە جۆرێک نرخەکەى لە ٣٠ دۆلار نزیکبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بۆ کەمتر لە ٣٠ دۆلار دابەزى.

دابەزینى نرخى نەوت، بەهۆى رێکنەکەوتنى وڵاتانى ئەندام لە ئۆپیک و دەرەوەى ئۆپیک بۆ دابەزاندنى ئاستى بەرهەمهێنانى نەوت بۆ روبەڕوبوونەوەى ئەو قەیرانەى بەهۆى بڵاوبوونەوەى کۆرۆناوە ڕووى لەبازاڕى نەوتى جیهان کردووە، بەتایبەتى روسیا و سعودیە کە گەورەترین بەرهەمهێنەرى نەوتن لە دواى ئەمریکا لە جیهاندا.