سەردێڕ:

ئایا ئاساییە ئایفۆنەکەت بە کلێنسی تەڕ پاکبکەیتەوە؟

فۆتۆ: 
2020-03-10

7608 جار خوێندراوەتەوە

لە سەروبەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، تەنانەت بەرهەمەکانی ئەپڵیش لە ڤایرۆسەکە بەدوورنین، بۆیە کۆمپانیاکە لە ماڵپەڕی خۆیەوە چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە بۆ پاککردنەوەی بەرهەمەکانیان.

بەپێی بڵاوکراوەکە، ئاساییە بەکارهێنەرانی ئایفۆن و بەرهەمەکانی دیکەی ئەپڵ ئامێرەکانیان بەو دەسڕانەی کە کحولیان پێوەیە(کلێنسی تەڕ) پاکبکەنەوە.

ئەوەش وتراوە، بە بەکارهێنانی پاکژکەرەوەی ئایزۆپرۆپیلی کحول و کلۆرۆکس دەتوانرێت رووکاری ئامێرەکان جگە لە دەرچەکانیان بسڕدرێن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، چەندین ساڵە کۆمپانیاکە ئامۆژگاریی بەکارهێنەرەکانی دەکات کە خاوێنکەرەوە بەهێزەکان بەکارنەهێنن بۆ ئامێرەکانیان، لەبەر ئەوەی لەکاتی دروستکردنیاندا ماددەیەکیان لێدەدرێت کە ئاو و رۆنیان لێ دووردەخاتەوە.

تاکو ئێستاش کۆمپانیاکە داوادەکات، دووربن لە بەکارهێنانی فاس بۆ پاککردنەوەی ئامێرەکان و دەرچەکانیان تەڕنەکەن، جگە لەمەش نابێت بەرهەمەکانیان لەناو ماددە پاککەرەوەکاندا نقومبکرێن.