سەردێڕ:

ئەمڕۆ موچەى ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

فۆتۆ: 
2020-03-10

127255 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ، هەولێر ، هێرش قادر

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ موچەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردووی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، هێزی زێره‌ڤانی، هێزی به‌رگری فریاكه‌وتن، بەرێوەبەرایەتى گشتی ره‌گه‌زنامه‌ و لیوای نه‌وت دابەشده‌كرێت.

 ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر حکومەتى هەرێم سەرەتا موچەى وەزارەتی پێشمەرگە و پەروەردەی دابەشدەکرد و لە ئێستادا گۆڕانکاری بەسەر خشتەکەدا هاتووە.

ئەو موچەیەى دابەشدەکرێت موچەى مانگى ١٢ى ساڵى رابردووە و ١٣یەمین موچەیە بەبێ پاشەکەوت دابەشبکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ساڵی ڕابردوو، حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند، یەکەمین موچەى بێ پاشەکەوتیش، موچەی مانگى ١٢ى ساڵى ٢٠١٨ بوو.