فۆتۆ:
2020-03-10
8621 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٣٦ دۆلار و ٥٤ سەنتە و ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٣٣ دۆلار و ٢١سەنتە.
ئەوە لە کاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بۆ نزمترین ئاستى دابەزى و بە ٣١ دۆلار و ٣٨ سەنتە و ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بۆ ٢٩ دۆلار دابەزى.
دابەزینى نرخى نەوت بۆ نزمترین ئاستى، بەهۆى رێکنەکەوتنى وڵاتانى ئەندام لە ئۆپیک و دەرەوەى ئۆپیک بۆ دابەزاندنى ئاستى بەرهەمهێنانى نەوت بۆ روبەڕوبوونەوەى ئەو قەیرانەى بەهۆى بڵاوبوونەوەى کۆرۆناوە ڕووى لەبازاڕى نەوتى جیهان کردووە، بەتایبەتى روسیا و سعودیە کە گەورەترین بەرهەمهێنەرى نەوتن لە دواى ئەمریکا لە جیهاندا.