سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ملیۆنان کولـلە ئاسمانی شارێکی ئێرانیان تەنیوە

فۆتۆ: 
2020-03-09

32240 جار خوێندراوەتەوە

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا ئاسمانی شارێکی ئێران دەردەکەوێت، کە بە ملیۆنان کولـلە بە سەر شارەکەدا دەسوڕێنەوە.

لە هەرێمی باشوری ئێران ژەمارەیەکی زۆری کولـلە لە دەشتاییەکانی ئەو ناوچەیەوە هاتوون و بەسەر شارەکەدا بڵاوبوونەوەتەوە.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا کە زۆربەی شارەکانی ئێرانی گرتووەتەوە و ژمارەیەکی زۆرلە خەڵکی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە بەشێکی زۆریشیان توشبوون، لەگەڵ ئەو نەخۆشییەدا بە ئاسمانی شاری عەبداندا کولـلەیەکی زۆر بڵاوبووەتەوە.

میدیاکانی ئێران دیمەنی هێرشی کولـلەکان کە ئاسمانی شاری عەبدانیان تەنیوە بڵاوکردووەتەوە، ئەو شارە دەکەوێتە باشوری ئێرانەوە، بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بە دەخڵ و دانی ئەو ناوچیە گەیشتووە.

ئ.ل