سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. کچێکی روسی داوای هاوسەرگیری لە پوتین دەکات

فۆتۆ: 
2020-03-09

27976 جار خوێندراوەتەوە

کچێکى ڕوسى لە کاتى بینینى ڤلادیمێر پوتینى سەرۆکى وڵاتەکەدا داواى هاوسەرگیرى لێکرد و پێى وت، "زەحەمت نەبێ هاوسەرگیریم لەگەڵ دەكەیت؟".

لەكاتی سەردانی ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی روسیا بۆ یەكێك لە ناوچەكانی شاری ئیڤانۆڤۆى ئەو وڵاتە، لەسەر شەقامێک و لەناو ئاپۆڕاى خەڵکیدا، کچێکى ڕوسى داواى لەسەرۆک کرد هاوسەرگیرى لەگەڵ بکات، لەوەڵامى داواکەشیدا سەرۆک بە کچەکەى وت: پێشکەشکردنێکى باشە... ناوت چییە؟ کچەش بە خۆشحاڵییەوە بە سەرۆکى وت کە ناوى "یولیا"یە و دواتر خۆى زیاتر نزیک کردەوە و قسەیەکى بەگوێى سەرۆکدا چپاند، پاشانیش پوتین بە شێوەیەكی گشتی بە ئامادەبووانی وت كە خۆشحاڵە بەوەی لە نێویاندایە، یولیا لە كاتی ماڵئاوایكردنی سەرۆكدا وتی "فلادیمێر چاوەڕوانتەكەم".

سەرۆکى روسیا بۆ بەسەرکردنەوەى نەخۆشخانەیەکى منداڵان سەردانى شارى ئیڤانۆڤۆى کردبوو، ئەو شارە لە نێو خەڵکى وڵاتەکەدا بە شارى بوکەکان ناسراوە.

 

إ.م