سەردێڕ:

نرخى نەوت بۆ نزمترین ئاستى دابەزى

لە ماوەی ٤ ساڵی رابردوودا
فۆتۆ: 
2020-03-09

5648 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بۆ نزمترین ئاستى دابەزى و بە ٣١ دۆلار و  ٣٨ سەنتە و ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بۆ ٢٩ دۆلار دابەزى.

دابەزینى نرخى نەوت بۆ نزمترین ئاستى بەڕێژەى لەسەدا ٣٠ى بەراورد بە رۆژى پێشووتر دابەزى، بەهۆى رێکنەکەوتنى وڵاتانى ئەندام لە ئۆپیک و دەرەوەى ئۆپیک بۆ دابەزاندنى ئاستى بەرهەمهێنانى نەوت بۆ روبەڕوبوونەوەى ئەو قەیرانەى بەهۆى بڵاوبوونەوەى کۆرۆناوە ڕووى لەبازاڕى نەوتى جیهان کردووە، بەتایبەتى روسیا و سعودیە کە گەورەترین بەرهەمهێنەرى نەوتن لە دواى ئەمریکا لە جیهاندا

ئەوە لە کاتێکدایە، لە ١٨ى کانونى یەکەمى ٢٠١٦، نرخى نەوتى برێنت بۆ نزمترین ئاستى لەدواى ٢٠٠٣وە دابەزى کە ٢٧ دۆلار و ٦٨ سەنت بوو.

پێشتر، بەگوێرەى ئەو راپۆرتانەى کە لەبارەى پێشبینییەکانى نرخى نەتەوە بڵاوکراونەتەوە لە ساڵى ٢٠٢٠، نرخى بەرمیلێک نەوت لەنێوان ٥٠ بۆ ٧٠ دۆلار بەرز و نزم دەکات ئەوەش بەهۆى رێککەوتنەکەی رێکخراوى ئۆپیک و هاوپەیمانەکانی بۆ دابەزاندنی بەرهەمهێنانی نەوت، هەروەها ئاڵۆزییەکانى کەنداو و ناسەقامگیرى دۆخى سیاسی چەند وڵاتێکى دیکە.