سەردێڕ:

توێژینەوەیەک: زۆر بەکارهێنانی مۆبایل مرۆڤ توشی سەرئێشە دەکات

فۆتۆ: 
2020-03-08

3552 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر وا هەستدەکەیت مۆبایلەکەت ژیانی لێتێکداویت و سەرئێشەت بۆ دروستدەکات، ئەوا بە ئەگەرێکی زۆرەوە راستدەکەیت چونکە توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە پەیوەندییەک لە نێوان سەرئێشە و زۆر بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەکدا هەیە.

 بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سی ئێن ئێن، توێژینەوەیەک لە هیندستان دەریخستووە، کە ئەگەری هەیە مۆبایلی زیرەک ببێتە هۆی سەرئێشەیەکی توند لەو کەسانەدا کە زۆر بەکاریدەهێنن.

لە توێژینەوەکەدا، پسپۆڕانی مێشک و دەمار لە پەیمانگای زانستیی پزیشکی لە نیودەلهی، بەشداربووانیان بەسەر دوو گروپدا دابەشکردووە، ئەوانەی مۆبایل بەکارناهێنن یاخود مۆبایلی نازیرەک بەکاردەهێنن لەگەڵ ئەوانەی مۆبایلی زیرەک بەکاردەهێنن.

دوای چەندین پرسیار و وەڵام لەنێوان توێژەران و بەشداربوواندا ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە، ٩٦%ی ئەوانەی مۆبایلی زیرەک بەکاردەهێنن دەرمانی ژانەسەر و ئازارشکێن بەکاردەهێنن و لەکاتێکدا رێژەی ئەوانەی مۆبایلی زیرەک بەکارناهێنن تەنیا ٨٦%ە.

باس لەوەشکراوە، تەنیا ٨٤%ی ئەوانەی مۆبایلی زیرەک بەکاردەهێنن، دوای وەرگرتنی دەرمان ژانەسەرەکەیان لادەچێت، ئەوەش بە بەراورد بە ٩٤%ی ئەوانەی مۆبایلی زیرەک بەکارناهێنن.

ب.ع