سەردێڕ:

بەهۆى بەڵگەنامەى ساختەوە ڕۆناڵدینۆى بەرازیلى دادگایی كرا

فۆتۆ: 
2020-03-08

5766 جار خوێندراوەتەوە

ئەستێرەى وەرزشى ڕۆناڵدینۆى بەرازیلى و برایەکى بەهۆى بەکارهێنانى بەڵگەنامەى ساختەوە لە وڵاتى پاراگواى دەستگیرکران و روبەروی دادگا كرانەوە.

دوای ئەوەی بە بەڵگەنامەی ساختەوە چوونە نێو خاكی وڵاتی پاراگوای ئەستێرەی وەرزشی ڕۆناڵدینۆی بەرازیلی تەمەن ٣٩ساڵ و ڕۆبەرتۆ ئەسیسی براى لەلایەن پۆلیسی شاری ئەسونسیونی پاختەختی وڵاتەكەوە دەستگیركران و ڕەوانەی دادگاكران.

بەپێى وتەى پۆلیسى ئەو شارە ئەو یاریزانەى پێشوى بەرازیل لەگەڵ براکەیدا چوونەتەبەردەم دادوەر و لەبارەى تۆمەتەکەى ڕووبەڕووى کراوەتەوە ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو ئاگادارى ئەوە نەبووە کە بەڵگەنامەکان ساختەن، چونکە لەلایەن بازرگانێکى پاراگوایەوە وەک دیارى ئەو کاروبارانەى بۆ جێبەجێکراوە و بەڵگەکانى بۆ جێبەجێکردووە، لەبارەى سەردانەکەشیەوە بۆ ئەو وڵاتە ڕۆناڵدینیۆ وتویەتى بۆ کاروبارى پەیوەست بە وەرزشەوە چووەتە پاراگواى.

دواى وەرگرتنى وتەکانیشى لەبەردەم دادوەر، ڕۆناڵدینۆ و براکەى بە بڕیارى دادوەر ئازادکران و لەکاتى ئازادکرنەکەشیدا هیچ لێدوانێکى بۆ ڕۆژنامەکان نەداوە.

ڕۆناڵدینۆى ئەستێرەى وەرزشى بەرازیلى لە ساڵى ٢٠٠٥دا خەڵاتى تۆپى ئاڵتونى بەدەستهێناوە و بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانى مێژوى تۆپى پێ دادەنرێت.