سەردێڕ:

شەش زانیاریی گرنگ سەبارەت بە ماسک پێویستە بیانزانیت

فۆتۆ: 
2020-03-08

18824 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر پێتوایە تەنیا بە بەکارهێنانی ماسک ئیتر لە ڤایرۆسی کۆرۆنا پارێزراودەبیت، ئەوا پێویستە جارێکی دیکە بیربکەیتەوە، چونکە خەڵکی بە گشتی چەندین هەڵە تێگەشتنی جیاوازیان هەیە سەبارەت بە ماسک و پێویستە راستبکرێنەوە.

ماڵپەڕی "The Healthy" چەند زانیارییەکی بڵاوکردووەتەوە سەبارەت بە ماسک کە پێویستە زۆربەی خەڵکی لەم کاتانەدا، کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوە، بیزانن.

١. ماسک هەوای دەرەوە پاکناکاتەوە، واتا فلتەر نییە.

٢. کەسانی تەندروست پێویستیان بە ماسک نییە، چونکە ڤایرۆسەکە بە هەوادا ناگوازرێتەوە تاکو ماسکەکە بتپارێزێت، ئەوە تەنیا تووشبووەکانن کە دەبێت بەکاریبهێنن تاکو خەڵکانی دیکە تووشنەکەن.

٣. ماسکەکان لە ڤایرۆسەکان ناتپارێزن، چونکە ناتوانیت بە تەواوی لە دەموچاوتی ببەستیت، هەمیشە بۆشاییەک لە تەنیشتەکانی و سەرەوەی دەمێنێتەوە تاکو ڤایرۆس لێوەی هاتوچۆ بکات.

٤. بەشێکی زۆری ئەو ماسکانەی خەڵکی ئاسایی بەکاریاندەهێنن کوالێتییان کەمە و زیندەوەری بچوکیان پێدا تێپەڕدەبێت.

٥. ماسک لەوانەیە هەستێکی هەڵەی خۆپارێزیت بداتێ، بەڵام لە راستیدا پارێزراو نەبیت، بۆیە وریابە تەنانەت کە ماسکیش دەکەیت رێکارەکانی دیکەی خۆپارێزی لەبیرنەکەیت.

٦. شۆردنی دەستەکانت لە بەکارهێنانی ماسک سوودی زیاترە.

close up of washing hands in bathroom

ب.ع