سەردێڕ:

بۆچی ٨ی مارس بە ڕۆژی جیهانیی ژنان دیاریی کراوە؟

مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ١٨٥٦
فۆتۆ: 
2020-03-08

2853 جار خوێندراوەتەوە

 ساڵانە لە جیهاندا بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژنانەوە، لە ٨مارسدا چەندین چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت.

لەسەرەتاکانی سەدەی ڕابردوودا ژنان هەلومەرجەکانی کارکردنیان نەگونجاو بووە، تاوەکو لە ساڵی ١٨٥٦دا و لە ڕۆژی ٨ی مانگی ئازاردا، نزیکەی ١٥ هەزار لە ژنی کارگەکانی ڕستن و چنین لە نیۆرک ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان کرد بۆ زیادکردنی پارەی کارکردن و کەمکردنەوەی کاتی کارکردن، کاتی کارکردنیان بۆ کەمتر لە ١٠ کاتژمێر کەمبکرێتەوە.

ژمارەیەک ژنی خۆپیشاندەر لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستەبەسەر کران و هەندێکیشیان کوژران و بریندار کران.

ساڵی ١٩٠٨ دووبارە ژنانی ئەمەریکا بە هەڵگرتنی گوڵ و نانێک لە خۆپیشاندانێکدا داوای مافی مافی دەنگدان و کەمکردنەوەی کاتی کارکردن و قەدەغەکردنی کارکردنی منداڵانیان دەکرد، کە خۆپیشاندانەکە بە "گوڵ و نان" ناسرا.

دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر ئەو خۆپیشاندانەدا، لە ٨ی مارسی ١٩٠٩دا هەمان جوڵانەوە گواسترایەوە بۆ ئەوروپا.

ساڵێک دواتر لە ١٩١٠دا لە دووەمین کۆنفراسی ژنانی تێکۆشەری سۆشیالیستدا "کلاراسکین" وەک دامەزرێنەری ڕۆژی جیهانیی ژنان باسی ڕۆژێکی نێودەوڵەتی و جیهانیی بۆ ژنان هێنایە کایەوە.

لەساڵی ١٩٧٧ بەفەرمی لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە ڕۆژی  ٨ی مارس وەک ڕۆژی جیهانیی ژنان دەستنیشان کرا.

تاوەکو ئێستاش لە هەندێک وڵات مافی تەواو بە ژنان نادرێت و کاتژمێرەکانی کارکردنیان زۆرە، لە بەرامبەردا کرێیەکی کەمیان پێدەدرێت، هەربۆیە چالاکوانانی بواری ژنان و رێکخراوەکانی پەیوەندیدار کار لەسەر مافەکانی ژنان دەکەن و داوای یەکسانیی لەمافدا دەکەن.

Related image

Related image