سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. سەربازێکى یۆنانی ڕاستەوخۆ تەقە لە کۆچبەران دەکات

فۆتۆ: 
2020-03-08

27950 جار خوێندراوەتەوە

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا دەردەکەوێـت سەربازێکى یۆنانی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆی تەقە لەو کۆچبەرانە دەکات کە دەیانەوێت لە سنورەکانی ئەو وڵاتە بپەڕنەوە.

بەرپرسێکى تورکیا ڕاگەیاندووە،  ڤیدیۆکە  دوێنێ شەممە تۆمارکراوە لە دەروازەی سنوری بازارکولی لە نێوان یۆنان و تورکیادا کە سەربازەکە ڕاستەوخۆ تەقە بە ڕووی کۆچبەراندا دەکات.

هاوکات بەرپرسێکی یۆنانی ڕایگەیاندووە،  سەربازە  یۆنانییەکان  فیشەکی ڕاستەقینە بەکارناهێنن و بەڵکو ئەو فیشەکانەی بەکاریانهێناوە "موختارکوژن"  و فیشەکی تێدا نییە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ، دوای هێرشەکانی سوریا بۆ سەر ئیدلیب و کوژرانی چەند سەربازێکى تورکی ، حکومەتى تورکیا سنورەکانی بە ڕووی کۆچبەراندا کردەوە و لە  ئێستادا هەزاران کۆچبەر  چوونەتە سەر سنورەکانی تورکیا و یۆنان.