سەردێڕ:

بۆیەکەمجار کلینتۆن چەند نهێنییەکی خۆی و مۆنیکا ئاشکرادەکات

فۆتۆ: 
2020-03-08

21304 جار خوێندراوەتەوە

بیڵ کلینتۆن، سەرۆکی پێشوتری ئەمریکا رایگەیاند، پەیوەندییە سۆزدارییەکەی لەگەڵ مۆنیکا لەوینسکی بۆ یارمەتیدانی خۆی بووە لەو فشارە دەروونییەی بە بۆنەی بوونە سەرۆکەوە روبەڕوی بووەتەوە.

لە دۆکیومێنتارییەکدا کە لە میدیاکانی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە، بیڵ کلینتۆن، ٤٢ەمین سەرۆکی ئەمریکا باس لە پەیوەندییە سۆزدارییەکەی لەگەڵ مۆنیکا لەوینسکی دەکات و دەڵێت، "ساڵانێک پەیوەندیم لەگەڵی هەبوو تا باری دەروونیم رێکبخەمەوە."

دەشڵێت، "فشار و ترس و تیرۆر و نائومێدبوونەکانی ژیان وایلێکردم پەیوەندییەکی لەو شێوەیە دروستبکەم."

ئاماژە بەوەشدەکات، "هەستێکی زۆر ناخۆشم هەیە کە دەزانم پەیوەندییەکە بووەتە ناسنامەی ژیانی مۆنیکا لەوینسکی."

بیڵ کلینتۆنی ٧٣ ساڵ باس لەوەشدەکات، "هەموومان دێینە ژیانەوە و هەندێکجاریش ئەوە دەکەین کە نابێت بیکەین. ئەوەی کردم زۆر ئازاردەربوو."

هیلاری کلینتۆن، کە ئەوکات هاوسەری بیڵ کلینتۆن بوو، لەسەر ئەو پەیوەندییە سۆزدارییە دەڵێت، "هەستم بە رووخان دەکرد و زۆر ئازاریدام."

ئەمەش لەکاتێکدایە، بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی سۆزداریی لەگەڵ کچە کارمەندێکی کۆشکی سپیدا، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەستی بە لێپێچینەوە لەگەڵ بیڵ کلینتۆن، سەرۆکی ئەوکاتەی وڵاتەکە کرد، بەڵام دەنگی پێویست بۆ تاوانباربوونی نەدرا.