سەردێڕ:

شەش وێنە دەریدەخەن ئاو و سابوون چی لە میکرۆبی دەستەکان دەکەن

فۆتۆ: 
2020-03-07

16138 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایانی تەندروستی ئاشکرایانکردووە بۆ بەدووربوون لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستەکان بشۆرێن، ئەو ڕێگەش تەنها بە بەکارهێنانی ئاو و سابوون دەبێت لەگەڵ جێڵی پاککەرەوە.

لەم وێنەیەدا کە لە ڕێگەی تیشکی خوار بنەوشەییەوە گیراوە، دەرکەوتووە شۆردنی دەست تەنها بە ئاو یارمەتیدەر نابێت لە نەهێشتن و لەناوبردنی میکرۆب و ڤایرۆسی سەر پێست و دەستەکان.

لە وێنەکەی تردا دەرکەوتووە، هیچ میکرۆب و ڤایرۆسێک بە دەستەکانەوە نامێنێت دوای شۆردنیان بە ئاو و سابوون. هەروەک لە ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانیدا هاتووە.