سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. چۆنییەتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕێگەی دەستلێدانەوە

فۆتۆ: 
2020-03-07

16647 جار خوێندراوەتەوە

گرتە ڤیدیۆیەک کە ماوەیەکی زۆرە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، تێیدا چۆنییەتی گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەڕێگەی دەستلێدانەوە دەردەخات، چۆن بە ئاسانی بە نێو ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکدا بڵاودەبێتەوە.

بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆکە وەک هاندانێک وایە بۆ خەڵک کە گرنگی بە شۆردنی دەستەکانیان بدەن تاکو نەبنەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و توشنەکردنی خەڵکێکی زۆر.

هەربۆیە پێویستە بە بەردەوامی دەستەکان بە ئاو و سابوون بشۆرێن، ئەمەش لەپێناو نەهێشتنی ڤایرۆس و بەکتریا بە دەستەکانەوە، کە پیسی دەستەکان سەرچاوەیەکی تری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لەناو خەڵکیدا.

هەروەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، پزیشکێک بەبێ بەکارهێنانی دەستکێش دەست لە توشبوویەکی ڤایرۆسەکە دەدات، دواتر بەهۆی ئەوەوە بۆ زۆر نەخۆش و پزیشکی تر و کەرەستەکانی نەخۆشخانەکە دەگوازرێتەوە، لە ئەنجامدا دەبێتەهۆی بڵاوبوونەوەی لە نێو کۆمەڵگەدا.

ئ.ل