سەردێڕ:

بۆ دووربوون لە کۆرۆنا؛ چۆن مۆبایلەکەت پاکدەکەیتەوە؟

فۆتۆ: 
2020-03-07

12216 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوە نوێیەکان سەلماندوویانە، کە مۆبایلەکان بە گشتی ڤایرۆسیان لێدەنیشێت و بە ئاسانی پیسدەبن، بۆ ماوەی چەند رۆژێک تا چەند هەفتەیەکیش دەمێننەوە.

ماڵپەڕی روسیا تودەی چەند ئامۆژگارییەکی بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە و بێ ئەوەی زیان لە مۆبایلەکەت بدەیت خاوێنی بکەیتەوە.

١. پێویستە مۆبایلەکەت سەرەتا بکوژێنیتەوە.

٢. پارچە پەڕۆیەکی نەرم بەکاربهێنە کە کاریگەری لەسەر مۆبایلەکە نەبێت و زۆرترین میکرۆبیش هەڵبگرێت.

٣. گیراوەی کحولی بەکاربهێنە، دڵنیابەرەوە کە کحولەکە گیراوەتەوە، چونکە کحول مۆبایلەکەت دەڕزێنێت، ڕاستەوخۆ مەیڕژێنە بەسەر مۆبایلەکەدا، بەڵکو چەند دڵۆپێکی بخەرە سەر پارچە پەڕۆکە و پێی بسڕە.

٤. وریای ماددەی داخورێنەر بە، چونکە زیان بە مۆبایلەکەت دەگەیەنن، بۆ نموونە پاککەرەوەی پەنجەرە و سرکە و هایدرۆجین پێرۆکساید.