سەردێڕ:

ئەو هەڵانەی لەکاتی دەست شۆردندا دەکرێن

فۆتۆ: 
2020-03-07

11510 جار خوێندراوەتەوە

بەپەلە شۆردنی دەستەکان و بەکارنەهێنانی کلێنسی تایبەت بە وشککردنەوەی دەستەکان لەو هەڵانەن کە لەکاتی دەست شۆردندا دەکرێن و زیانی تەندروستی دەبێت، بەتایبەتى لەم دۆخەدا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە.

ماڵپەڕی لوبنان٢٤ لە بابەتێکی تەندروستیدا نوسیوویەتی، باشترین ڕێگە بۆ نەهێشتنی ڤایرۆس و میکرۆب بە دەستەکانەوە شۆردنییەتی بە ئاو و سابوون، بەڵام زۆر کەس بەشێوەیەکی هەڵە دەستەکانیان دەشۆن، لە دیارترین هەڵەکانیش:

هەندێک کەس یەکەمجار سابوون بەکاردەهێنن، ئەم ڕێگە هەڵەیە سەرەتا کەمێک ئاو بدرێت لە دەستەکان و دواتر سابوون بەکاربهێنرێت.

بەخێرایی دەستەکان بشۆرێت، رێگەیەکى هەڵەیە، ڕێگە دروستەکە ئەوەیە نابێت لە ماوەی کەمتر لە ٢٠ چرکەدا دەستەکانت بشۆیت.

هەندێک کەسی دیکە بڕێکی زۆر یان کەم سابوون بەکاردەهێنن، ئەوەندە بەسە کە دەستەکان بۆنی سابوونەکە بگرێت و ئاماژەبێت بۆ خاوێنبوونەوەیان.

پەلەنەکردن لە وشککردنەوەی دەستەکان هەڵەیە، دەبێت دوای شۆردنیان بەخێرایی دەستەکان وشکبکرێنەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاترلە شوێنی تەڕ و شێداردا دەمێنێتەوە، دەستی تەڕ مەدە لە پۆشاک و هیچ ڕووکارێکی تر.

لەکاتی شۆردنی دەستەکان نینۆکەکان پشتگوێبخرێن، یەکێکی ترە لە هەڵەکانی شۆردنی دەستەکان.

تەنها پشت بە جێڵی پاککەرەوە ببەسترێت، هەڵەیەکی ترە زیاتر گرنگی بە بەکارهێنانی ئاو و سابوون بدرێت بۆپاکژکردنەوەی دەستەکان.

Image result for تغسلون يديكم

ئ.ل