سەردێڕ:

١٥ نیشانە دەریدەخەن کە شەکر زۆر دەخۆیت

فۆتۆ: 
2020-03-06

33793 جار خوێندراوەتەوە

چەندین خۆراک هەن کە بڕێکی زۆر شەکریان تێدایە و بێئەوەی ئاگات لێیانبێت، کێشەی تەندروستیت بۆ دروستدەکەن، لێرەدا ئاماژە بە چەند نیشانەیەک دەدەین کە لەڕێیانەوە دەتوانیت بزانیت کە زیاد لە پێویست شەکر دەخۆیت.

هەرچەندە کە شەکر چەندین سوودی بۆ جەستەت هەیە و وزەی رۆژانەت پێدەدات، بەڵام بەکارهێنانی زۆریشی دەبێتە هۆی چەندین کێشەی تەندروستی، لەبەر ئەمە ماڵپەڕی "Eat This"  چەند نیشانەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە ئاماژەن بۆ ئەوەی شەکر زۆر دەخۆیت پێویستە وریابیت.

١. دەرکەوتنی کێشەی کۆئەندامی هەرس.

٢. دەرکەوتنی زیپە لەدەوری دەم و چەناگەت.

٣. گۆڕانکاری خێرای میزاج و هەڵچوونی لەپڕ.

٤. ناتوانیت بە ئارامی بنوویت.

٥. پێستت زوو چرچبووە.

٦. کلۆربوونی ددان بە شێوەیەکی بەردەوام.

٧. حەزکردن لە خواردنی شیرینی دوای ژەمەکان.

٨. بەردەوام هەستکردن بە برسێتی.

٩. هەستکردن بە ئازار لە جومگەکاندا.

١٠. بە قورسی کێشت لەدەستدەدەیت.

١١. بەردەوام هەست بە هەڵئاوسان دەکەیت.

١٢. ئیتر وەک جاران بەهێز نەماویت یاخود ماسولکەکانت لەدەستداوە.

١٣. پەستانی خوێنت بەرزە.

١٤. حەز بە وەرزشکردن ناکەیت.

١٥. میوەکان وەک جاران بەلاتەوە شیرین نین.

Image result for signs of eating too much sugar