سەردێڕ:

حەوت ڕێگە بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا کاتێک لەدەرەوە نان دەخۆیت

فۆتۆ: 
2020-03-06

12410 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک کەس ناتوانن واز لە خواردنی دەرەوە بهێنن و بەشێوەیەک لەشێوەکان ئالوودەی بوون، هەرچەندە مەترسی تووشبوون بە کۆرۆنا لە خواردنی دەرەوەدا زۆرە، بەڵام دەتوانی بەم رێگایانە مەترسییەکان کەمبکەیتەوە.

ماڵپەڕی "Eat This" چەند ئامۆژگارییەکی بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەو کەسانەی زۆر لەدەرەوە نان دەخۆن، تاکو لەم کاتانەدا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا بڵاوبووەتەوە بتوانن خۆیان لە توشبوون بە ڤایرۆسەکە بپارێزن.

۱پێش نانخواردن و دوای نانخواردنیش بۆ ماوەی لایەنیکەم ۲۰ چرکە دەستەکانت بشۆ.

Washing hands with soap

۲دووربە لە بۆفیەی کراوە ( ئەو خواردنانەى لە چێشتخانەکاندا بەسەر بەتاڵى دانراون و خۆت هەڵیاندەبژێریت)، ئەگەری نیشتنەوەی ڤایرۆسەکان لەسەر خواردنی سەرنەنراوە زیاترە.

food at bayside buffet in las vegas

۳تا دەتوانیت سەردانی ئەو شوێنانە بکە کە قەرەباڵغیان کەمتر تێدایە.

Inside Dot's Restaurant in Wilmington, Vermont

٤باشتر وایە سەبارەت بە پاکوخاوێنی ئەو چێشتخانەیەی بۆی دەڕۆیت لە هاوڕێ و کەسانی دیکەش بپرسیت، تاکو دڵنیاببیتەوە کە شوێنەکە گرنگی بە پاکوخاوێنی دەدەن یاخود نا.

family celebrating thanksgiving at the table eating dinner

٥ئەگەر هەست بە نەخۆشییەکی کەمیش دەکەیت مەڕۆ دەرەوە، لەماڵەوە پشووبدە.

orange juice when sick

٦لەگەڵ کەمترین هاوڕێت بڕۆرە دەرەوە، چونکە تا زۆرتر بن ئەگەری ئەوەی نەخۆشێک لەناوتاندا هەبێت زیاترە.

Waiter acting friendly and normal to customers at a restaurant.

۷بڕواش بە هەموو شتێک مەکە کە دەیبیستیت، با سەرچاوەی زانیارییەکانت شوێنی فەرمی بن، بۆ نمونە خواردنی چینی تووشی ڤایرۆسەکەت ناکات و بیرەی کۆرۆناش هیچ پەیوەندییەکی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە نییە، وەک زۆرکەس بیریلێدەکەنەوە.

woman panicking in chair - how does alcohol affect the brain

ب.ع