سەردێڕ:

خواردنی بیبەری توون چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

فۆتۆ: 
2020-03-05

29781 جار خوێندراوەتەوە

خواردنی بیبەری تون یارمەتی کێش دابەزاندن و پاراستنی تەندروستی چاوەکان و کەمکردنەوەی ئازار دەدات و ڕێگریی لە توشبوون بە شێرپەنجە دەکات

لە بابەتێکی تەندروستی ماڵپەڕی جەزیرەدا هاتووە، بە خواردنی بیبەری توون ئەم گۆرانکارییانە بەسەر جەستەدا دێت.

دابەزینی کێشی لەش

لە پێکهاتەی بیبەری توندا ماددەی "کابسیسین" هەیە، یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێشی لەش، چونکە بەخێرایی ماددە خۆراکییەکان لە جەستەدا شیدەکاتەوە، چەوری جەستە خێراتر دەسوتێنێت.

کەمکردنەوەی ئازار

ماددەی "کابسیسین" وەک مادەیەکی ئازارشکێن وایە و ئازاری دەمارەکان کەمدەکاتەوە، بەجۆرێک هەستی ئازار لە جەستەدا ناهێڵێت.

تەندروستی چاوەکان دەپارێزێت

بیبەری توند دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی، کە بە سەرچاوەیەکی گرنگ دادەنرێت بۆ پاراستنی تەندروستی چاوەکان.

ڕێگری لە توشبوون بە شێرپەنجە دەکات

بەهۆی ماددەی کابسیسین لە بیبەری تووندا ڕێگری لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دەگرێت.

Image result for WHAT HAPPEN YOUR BODY IF YOU EAT CHILI PEPPER

ئ.ل