سەردێڕ:

سبەی موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

موچەی مانگی ١١ی ساڵی رابردوو
فۆتۆ: 
2020-03-03

41327 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، هێرش قادر

بەپێی خشتەی نوێی دابەشکردنی موچە، سبەینێ، موچەی مانگی ١١ی ساڵی رابردووی حەوت وەزارەت و شوێن  دابەشدەکرێت.

بەپێی خشتەی نوێی دابەشکردنی موچە، سبەی چوارشەممە، ٤ى ئازاری ٢٠٢٠، موچەی وەزارەتى کارەبا، وەزارەتى کشتوکاڵ، وەزارەتى رۆشنبیرى، وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە، سەرۆکایەتى هەرێم، سەرۆکایەتى پەرلەمان و ئەنجومەنى وەزیران دابەشدەکرێت.

هەر ئەمڕۆ، وەزارەتی دارایی بە نوسراوێکی فەرمی ڕایگەیاندووە، سەرباری ئەوەی ڕۆژانی ٥ و ٧ ی ئەم مانگە پشووە بەڵام بانکەکان کراوە دەبن و موچەى هاوڵاتیان دابەشدەکەن.

ئەو موچەیەى دابەشدەکرێت موچەى مانگى ١١ى ساڵى رابردووە و ١٢یەمین موچەیە بەبێ پاشەکەوت دابەشبکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ساڵی ڕابردوو، حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند، یەکەمین موچەى بێ پاشەکەوتیش، موچەی مانگى ١٢ى ساڵى ٢٠١٨ بوو.