سەردێڕ:

چۆن لە شوێنی کاردا خۆت لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەپارێزیت؟

فۆتۆ: 
2020-03-02

6910 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی خێرا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و درەنگ دەرکەوتنی نیشانەکانی ، ترس و قەلەقی لەنێو خەڵکدا دروستکردووە، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی لە شوێنی کاری داخراودان یان هۆکارەکانی گواستنەوە بەکاردەهێنن.

ماڵپەڕی coronavirus ڕێگەکانی چۆنییەتی خۆپاراستن  لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شوێنی کاردا خستووەتە ڕوو:

ڕۆژانە چەند جارێک دەستەکانت بە ئاو و سابون بشۆ

دوربکەوەرەوە لە دەستدان بە چا و لوت و دەم بەتایبەت ئەگەر دەستەکان نەشۆرابن.

دوربکەوەرەوە لە پەیوەندی ڕاستەوخۆ لە شوێنی کاردا، لە خووەکانی لە باوەشگرتن و ماچکردنی هاوپیشەکان دوربکەوەرەوە.

بەکارهێنانی دەمامک باشترین ڕێگەیە بۆ پاراستنی کۆئەندامی هەناسە لە ڤایرۆسەکە.

پاکردنەوەی شوێنی کارەکەت بە ماددەی کهولی و بۆندار وەک کۆمپیوتەر و مێز و ئەو کەرەستانەی بەکاریدەهێنیت لە شوێنی کارەکەتدا.

لەگەڵ ئەوەشدا ماڵپەڕی "HEALTHLINE" ئاماژەی بە کۆمەڵێکە ڕێگە کردووە بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش کە یارمەتیدەرە لە توشنەبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەوانیش:

ڕۆژانە خواردنەوەی هەشت پەرداخ ئاو

خواردنەوە سروشتیە گەرمەکان وەک چای زەنجەفیل

زۆر خواردنی میوە و سەوزەی تازە کە دەوڵەمەندن بە ماددەی دژەئۆکسان و ڕیشاڵەکان.

ئەو خۆراکانە بخورێن کە دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا سێ و ڤیتامین ئەی و دی.

- لە کۆتاییدا کاتەکانی خەو لە حەوت بۆ هەشت کاتژمێر کەمتر نەبێت.

Image result for Coronavirus in job

ئ.ل