سەردێڕ:

بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا؛ شامپۆی پاکژکەرەوە بەم شێوەیە بەکاردێت

فۆتۆ: 
2020-03-02

17402 جار خوێندراوەتەوە

شامپۆی پاککەرەوە لە ئێستادا رۆڵێکی گەورەی هەیە لە جەنگی دژ بە ڤایرۆس و بەکتریاکاندا، هەرکوێیەکی بازاڕیش بگەڕێیت چەندین جۆری جیاوازیان دەبینیت، بەڵام گرنگ ئەوەیە خەڵکی رێگای راستی بەکارهێنانی بزانن.

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی جەزیرە، بۆ ئەوەی هیچ ڤایرۆسێک بە دەستەکانتەوە نەمێنێت، دەبێت بەم شێوەیە شامپۆی پاکژکەرەوە بەکاربهێنیت:

١. دەبێت بڕی پێویست لە شلەکە بخەیتە سەر دەستەکانت، چونکە بڕی شلەکە رۆڵێکی گرنگی هەیە لە کاریگەریی پاککەرەوەکاندا، بەکارهێنانی بڕێکی کەم کاریگەرییەکی ئەوتۆی نییە.

٢. پێویستە شلەکە بگاتە هەموو شوێنێکی دەستەکان، چونکە تەنیا ئەو جێگەیە پاکدەکاتەوە کە بەریدەکەوێت.

٣. پێویستە بە وریاییەوە رێنماییە نووسراوەکانی بەرهەمەکە بخوێنرێتەوە، چونکە بەرواری بەسەرچوون و بڕی بەکارهێنان و شێوازی بەکارهێنانیان لە کۆمپانیایەکەوە بۆ کۆمپانیایەکی دیکە دەگۆڕێت.

پسپۆڕان ئاماژەبەوەدەکەن، ئەم شامپۆیانە جادووناکەن و هەموو کات بە تەنیا بەس نین، پێویستە زوو زووش دەستەکانمان بۆ ماوەی لایەنیکەم ٢٠ چرکە بە ئاوی گەرم و سابوون بشۆین.

ب.ع