سەردێڕ:

بانکى ناوەندى: پارەى بەغدا گەیشتووە

فۆتۆ: 
2020-03-02

34643 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەکى بانکى ناوەندى عێراق لە هەولێر رایگەیاند، پارەکەى بەغدا گەیشتووەتە دەستیان.


دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر،هێرش قادر

سەرچاوەیەکى بانکى ناوەندى عێراق لە هەولێر رایگەیاند، پارەکەى بەغدا گەیشتووەتە دەستیان.

سەرچاوەیەکى بانکى ناوەندى لە هەولێر بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى راگەیاند، پارەکەى بەغدا گەیشتووە و دەست بەدابەشکردنى موچە دەکرێت.

ئاماژەى بەوەشکردووە، بە پێى خشتەکە دەست دەکەن بە دابەشکردنى موچەى ئەو وەزارەتانەى کە ماون و موچەیان وەرنەگرتووە.

حكومەتی هەرێم بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەران، مانگانە پێویستی بە ٨٨١ ملیار دینارە، لەو بڕە ٤٥٢ ملیار دیناری حكومەتی عێراق دابینی دەكات و ئەوەی تریشی وەزارەتی سامانە سروشییەكانی هەرێمی كوردستان و لە داهاتی ناوخۆ خەرج دەكرێت.

ب.ب