سەردێڕ:

چۆن بەبێ پشکنینی پزیشکی دەزانیت تووشی کۆرۆنا نەبوویت؟

فۆتۆ: 
2020-03-01

69344 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکان لە تایوان رێگەیەکی ئاسانیان خستووەتەڕوو کە لە رێگەیەوە دەتوانیت دڵنیابیتەوە لەوەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوویت یان نا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە ئاماژە بەوەکراوە، پزیشکان لە تایوان رێگەیەکی ئاسانیان خستووەتەڕوو کە یارمەتیت دەدات بتوانیت لەماڵەوە پشکنینێکی سادە بۆ خۆت بکەیت بەم جۆرە:

هەناسەیەکەی توند هەڵبمژە بۆ ماوەی ١٠ چرکە، ئەگەر لە ماوەی هەناسە هەڵمژینەکەدا تووشی کۆکە نەبوویت و هەستت بە ماندوێتی و هەناسەتەنگی نەکرد، ئەوا مانای ئەوەیە کە هیچ کێشەیەکی تەندروستیی لە سییەکانتدا نییە و تووشی ڤایرۆسەکە نەبوویت.

پزیشکان رێنمایی دەدەن بەوەی ئەم پشکنینە هەموو بەیانییەك لە ژینگەیەکی پاكدا دووبارە بکرێتەوە، هەروەها بەردەوام دەم و قوڕگ بە تەڕی بهێڵنەوە ئەویش لەرێگەی خواردنەوەی ئاو هەموو ١٥ خولەك جارێك.