سەردێڕ:

چۆن دەتوانیت لەكاتی توڕەبووندا خۆت كۆنتڕۆڵ بکەیت؟

فۆتۆ: 
2020-03-01

7215 جار خوێندراوەتەوە

زاناكانی بواری دەروونناسی چەند هەنگاوێكی سادە و ئاسانیان ئاشكراكردووە، كە مرۆڤ دەتوانێت لەڕێگەیانەوە كۆنتڕۆڵی توڕەبوونی خۆی بكات و كارێك یاخود بڕیارێك نەدات دوای توڕەبوونەكەی لێی پەشیمان بێتەوە.

ماڵپەڕی سكای نیوز بڵاویكردووەتەوە، بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بڕیار و كردارەكانی مرۆڤ لەكاتی توڕەبووندا چەند هەنگاوێكی سادە و ئاسان هەن، كە بە جێبەجێكردنیان ئەو حاڵەتە دەروونییە توندە دەڕەوێتەوە، یەكێك لەو كارانەش كە لەكاتی توڕەبووندا دەتوانێت مرۆڤەكە ئارام بكاتەوە ژماردنە لەیەکەوە هەتا ١٠، لەگەڵیشیدا هەناسەدانی قوڵ و لەسەرخۆ.

زاناكان ئاماژەیان بۆ وەرزشكردن، ڕۆیشتن بە پێ، مەلەكردن و یۆگا كردووە كە مرۆڤ لەكاتی توڕەبووندا هێور دەكەنەوە، هەروەها چەند چالاكییەكی هونەریش وەك ژەنینی مۆسیقا و سەماكردن یاخود وێنەكێشان و نووسین سودیان بۆ ئەو بارودۆخە هەیە و ئارامی بە لایەنی دەروونی دەگەیەنن.

ڕێكارێكی دیكە بۆ خاوبوونەوەی توڕەیی مرۆڤ بریتیە لە قسەكردن و گفتوگۆ لەگەڵ كەسانی دەوروبەر و پەنگنەخواردنەوەی ئەو بابەتەی كە بووەتە هۆی توڕەبوونەكە و بیرنەكردنەوە لێی.