سەردێڕ:

چەند تاڵ قژ بەسەرتەوەیە؟

فۆتۆ: 
2020-02-29

10288 جار خوێندراوەتەوە

قژی مرۆڤەکان جیاوازییەکی زۆر لەنێوانیاندا هەیە، هەر لە رەنگ و شێوەوە تاکو ژمارەی تاڵەکانیان، بەڵام بە گشتی ژمارەیان لە سەری هەرکەسێکدا چەندە؟

بەپێی ماڵپەڕی "Healthline"، قژی سەر لە چەندین مەترسیی دەرەکی وەک تیشکی سەروو وەنەوشەیی و تۆز دەمانپارێزێت، هەروەها پلەی گەرمیی سەرمان لە ئاستێکی دیاریکراودا رادەگرێت، جگە لەمەش هەستی بەرکەوتنمان باشتردەکات، چونکە سەلکی مووەکان هەستەوەری جوڵەیان تێدایە و لەڕێیانەوە دەتوانین چەندین زانیاریی سەبارەت بە جوڵەی خۆمان و دەوروبەرمان هەست پێبکەین.

ژمارەی تاڵەکانی قژ بە گشتی لەسەری کەسێکدا لەنێوان ٨٠ هەزار بۆ ١٢٠ هەزاردایە و بەپێی رەنگی قژی کەسەکە و چەند فاکتەرێکی دیکە دەگۆڕێت.

ئەو کەسانەی قژیان زەردە بە گشتی ١٥٠ هەزار تاڵ بەسەریانەوە هەیە و ئەوانەی قژیان قاوەییە ژمارەی تاڵەکانی سەریان ١١٠ هەزار، قژی رەش و سووریش ١٠٠ هەزار و ٩٠ هەزارن.

ب.ع