سەردێڕ:

هواوی نوێترین مۆبایلی بە نرخێکی هەرزان دەخاتە بازاڕەوە

فۆتۆ: 
2020-02-29

10874 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای هواوی دوای ئەو سەرکەوتنانەی لە دوو ساڵی رابردوودا بەدەستیهێناوە، لە ئێستادا بڕیاریداوە بە نوێترین مۆبایلی P40 Lite بە نرخێکی هەرزان بگەڕێتەوە نێو بازاڕی کێبڕکێکان.

بەگوێرەی کۆمپانیاکە نرخی مۆبایلەکە ٢٩٠ یۆرۆیە، خاوەنی تەکنیکێکی بەرزی مۆبایلە زیرەکەکانە، چوار کامێرای لە پشتەوە هەیە کە دیقەیان "٤٨ و ٨ و ٢ و ٢" مێگاپێکسڵە.

توانای زاکیرەی مۆبایلی Huawei P40 Lite بە شێوەی هەڕەمەکی هەشت گێگابایتەوە و زاکیرەی ناوەوەی ١٢٨ گێگابایتە و توانای فراوانکردنی زیاتری هەیە.

لە ئاسن و پلاستیک و شوشە دروستکراوە و بەرگەی ئاو  و هەڵم دەگرێت، کێشەکەی ١٨٣ گرامە، شاشەیەکی تێکەڵی هەیە و دیقەکەی ٦.٤ ئینجە، توانای وێنەگرتن و ڤیدیۆی FullHDیە.

مۆبایلە نوێیەکەی هواوی خێرای پاترییەکەی ٤٢٠٠ میلی ئەمپێرە، بە خێرای ٤٠ وات بارگاوی دەکرێتەوە، پەنجە مۆری هەیە لە ڕێگەی USB Type-C بارگاوی دەکرێتەوە و زانیارییەکان وەردەگرێت، بە سیستمی Android 10 کاردەکات.

ئ.ل