سەردێڕ:

چین.. هەر توشبوویەکی کۆرۆنا خۆی ئاشکرا بکات هەزار دۆلاری پێدەدرێت

فۆتۆ: 
2020-02-29

85776 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسانی شارێک لە چین لەپێناو کەمبوونەوەی ڕێژەى گیانلەدەستدان و توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، پاداشتی ماددی ئەو کەسە توشبووانە دەکات کە خۆیان ئاشکرا دەکەن.

بەگوێرەی ماڵپەری ڕوسیا تودەی، دەستەی چاودێری و خۆپارێزی نەخۆشییەکان لە شاری  Qianjiang لە هەرێمی هوبی لە ناوەڕاستی چین، لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو بڵاویانکردووەتەوە، ئاماژەیان بەوەکردووە بە ئامانجی کەمکردنەوەی ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسەکە، هۆشدارییان بە دانیشتووانی شارەکە داوە ئەو کەسانەی توشی کۆرۆنا بوون بەرپرسانی لێ ئاگادار بکەنەوە.

بەگوێرەی پلانە نوێیەکەی ئەو دەستەیە بڕی هەزار و ٤٢٦ دۆلار دەدات بەو کەسەی توشی ڤایرۆسەکە بووە و خۆی ئاشکرا دەکات، بڕی ٢٨٥ دۆلار دەدات بەو کەسانەی کە نیشانەکانی هاوشێوەی ڤایرۆسەکەیان   تێدایە و خۆیان ئاشکرا دەکەن، بڕیارە ئەو پلانە لە ٢ی مارسەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئاماژە بەوەکراوە، شاری Qianjiang بە دووری ١٥٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە سەنتەری چارەسەرکردنی  ڤایرۆسەکە لە وهان، یەکێکیشە لەو شارانەی چین لە مانگی رابردووەوە دەرگاکانی شارەکەی  داخستووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید١٩) لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٩وە لە شاری وهانی چینەوە بڵاوبووەتەوە و تا ئێستا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی دوو ھەزار و ٩٣٢ کەس و توشبوونی ٨٥ ھەزار و ٦٠٧کەس، لەگەڵ ئەوەشدا، تا ئێستاش ٣٩ھەزار و ٣٥٥ کەس چاکبوونەتەوە.

Image result for مدينة صينية تعرض المال مقابل الإبلاغ عن أعراض كورونا

ئ.ل