سەردێڕ:

دوای مردنی بەتەمەنترین پیاوی جیهان بەریتانییەک نازناوەکەی پێبەخشرا

فۆتۆ: 
2020-02-28

5840 جار خوێندراوەتەوە

دوای مردنی چیتسۆ واتانابی ژاپۆنی کە وەک بە تەمەنترین پیاوی جیهان لە کتێبی گینسدا ناوی تۆمارکرابوو، بۆب وینسۆنی تەمەن ١١١ ساڵی بەریتانی نازناوەکەی پێ بەخشرا.

بەگوێرەی سەرپەرشتیارانی کتێبی گینس، وینسۆن نازناوی بەتەمەنترین پیاوی جیهان پێبەخشراوە، ئەویش دوای ئەوەی واتانابی تەمەن ١١٢ ساڵ لە ٢٣ی شوباتدا کۆچی دوایی کرد، کە هەفتەیەک بوو نازناوەکەی پێبەخشرا بوو.

پێشتر وینسۆن لەگەڵ جوان هۆکارد وەک بەتەمەنترین کەس لە بەریتانیا ناویانهاتووە.

بەگوێرەی ئاژانسی بی بی سی وینسۆن وتوویەتی "هیچ هەوڵێکی نەداوە بۆئەوەی ئەو تەمەنە زۆرە بژی"، خۆشی بە بەختەوەرترین کەس دادەنێت"، ئەمە لەکاتێکدا پێشتر واتانابی هۆکاری تەمەن درێژییەکەی گەڕاندبووەوە بۆ پێکەنین و بەدوربوون لە خەفەت.

Image result for معمر بريطاني عمره111 عاما يدخل موسوعة غينيس كأكبر رجل في العالم

ئ.ل