سەردێڕ:

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق کاتى هاتنى پارەی موچەى لە بەغداوە ئاشکراکرد

فۆتۆ: 
2020-02-28

115317 جار خوێندراوەتەوە

 ڕێبوار کەریم رایگەیاند، بەغدا موچەى ئەم مانگەى ناردووە و لە ڕۆژى یەکشەممە ١ ى ئازارى ٢٠٢٠ حکومەتى هەرێم دەتوانێت پارەکە بەکاربهێنێت.

ڕێبوارکەریم ئەندامى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند،"بەغدا موچەى ئەم مانگەى ناردووە و لە ڕۆژى یەکشەممە ١ ى ئازارى ٢٠٢٠ بەردەستى حکومەتى هەرێم دەبێت و هیچ پاساوێكیش بۆ دواخستنی موچەی فەرمانبەران نییە و ناکرێ هەرێم لەوە زیاتر ئارامى هاوڵاتیان تاقی بکاتەوە و کوا داهاتی ئەو باج و سەرانانەی کە بەردەوام لەسەر خەڵک زیاد دەکات لە دەرەوەی یاسا".

ئاماژەى بەوەشکردووە،"تا کەی بەشێکی زۆری داهاتی هەرێم بەنادیاری دەمێنێتەوە و کوا باقیاتی داهاتی نەوت جگە لەو بڕە کەمەی دەدرێتە وەزارەتی دارایی و کوا پارەی داهاتی ناوخۆ کە بەردەوام زیاد دەکات".

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر ئاوات جەناب نورى وەزیرى دارایى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ٣٠ ڕۆژ جارێک موچە دابەشدەکرێت، بەڵام لەئێستادا موچەخۆران پێدەنێنە مانگى ئازار و موچەى مانگى تشرینى دووەمى ساڵى ڕابردوویان وەرنەگرتووە.