سەردێڕ:

ڕابەر سەید ئیبراهیم: سبەینێ یەکێتى سكرتێری سەركردایەتی دیاریدەکات

دۆخی ناوخۆی  یەكێتی
فۆتۆ: 
2020-02-28

7772 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکیتى ڕایگەیاند، سبەینێ سەرکردایەتى یەکیتى کۆدەبێتەوە و تێیدا سکرتێر و جێگرى سکرتێر و بڕیاردەریک بۆ سەرکردایەتى دیاریدەکات.

ڕابەر سەید ئیبراهیم ئەندامى ئەنجومەنى گشتى سەرکردایەتى یەکێتى بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند،" بڕیارە سبەینێ شەممە ٢٩ ى شوباتى ٢٠٢٠ ئەنجومەنى گشتى سەرکردایەتى یەکێتى کۆببێتەوە و تێدا سکرتێر و بڕیاردەر و جێگرى سکرتێرهەڵبژێردرێن".

ئاماژەى بەوەشکرد،" تا ئێستا هیچ ناوێک ئاماژەى پێنەدراوە بۆ پڕکردنەوەى ئەو پۆستانە لە ناو یەکێتیدا".

هاوکات، رۆژى شەممە ٢١ى کانونى یەکەمى ٢٠١٩ لە چوارەمین کۆنگرەی یەکێتىدا ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتى هەڵبژێردرا بە سەرۆکایەتى كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی ئەو ئەنجومەنەش لە هەشت ئەندام پێکدێت و ئەندامانی ئەنجومەنەكەش ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسین.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەنجومەنى گشتى سەرکردایەتى یەکێتى لە ڕێکەوتى ١٨ ى شوباتى ٢٠٢٠ هەریەک لە بافڵ تاڵەبانى و لاهور جەنگى بە هاوسەرۆکى یەکێتى دیاریکرد.