سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. نامەیەکی کاریگەر لە کوڕێکی چینییەوە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە

فۆتۆ: 
2020-02-28

103347 جار خوێندراوەتەوە

کوڕێکی چینی کە خەڵکی شاری وهانە و دانیشتووی ئیتاڵیایە رێگەیەکی کاریگەریی هەڵبژارد بۆ ئاگادارکردنەوەی خەڵك لەبارەی رەگەزپەرستییەوە کە لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە رووبەڕووی چینییەکان بووەتەوە.

لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی "الجزیرة" ئاماژەی بەوەکردوە، ماسیمیلیانۆ جیانگ هەوڵی ئەوەیدا کە سەرنجی هاوڵاتییانی ئیتاڵیا بۆ رەگەزپەرستی رابکێشێت، بۆیە لە شەقامی یەکێك لە مەیدانە بەناوبانگەکانی شاری فلۆرانس وەستا و چاوەکانی بەستەوە و بۆردرێکی لەتەنیشت خۆیەوە دانا کە لەسەری بە زمانی چینی و ئیتاڵی و ئینگلیزی لەسەری نوسرابوو: "من ڤایرۆس نیم، من مرۆڤم ".

دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چینەوە بڵاوبوویەوە، چینییەکان لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهاندا رووبەڕووی رەگەزپەرستی بوونەوە و بەجۆرێكی نەخوازراوە رەفتاریان لەگەڵدا دەکرێت، ئەمە هانی جیانگیدا کە ئەم ڤیدیۆیە بەرهەم بهێنێت و دوای ئەوەش لەلایەن یەکێك لەرێخراوەکانی گەنجانی چینی ئیتاڵییەوە بڵاوکرایەوە.

ئەم ڤیدیۆیە کاردانەوەیەکی زۆری بەدوادا هات و بەڕاددەیەکی زۆر بەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە و کەسانێکی زۆر پشتگیرییان کرد.

 

On the streets of Florence, Italy, a Wuhan student studying abroad stood with a card saying ‘I’m not a VIRUS I’m a HUMAN’, see how people react!

Embedded video