سەردێڕ:

عەلاوی گەیشتە بینای پەرلەمانی عێراق

فۆتۆ: 
2020-02-27

4622 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا رایگەیاند، مەحمەد تۆفیق عەلاوی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نویی عێراق گەیشتوەتە بینای پەرلەمان و دەشڵێت، سەرۆکی پەرلەمان ئامادەنەبووە پێشوازی لێبکات.

ئومێد مەحەمەد پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا رایگەیاند، عەلاوی لەگەڵ جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەماندا کۆبووەتەوە.

دەشڵێت، پێش گەیشتنی عەڵاوی بە پەرلەمان، کۆبوونەوەکانی بەشێک لە حزبە کوردییەکان لەگەڵ عەلاوی لەبارەى حکومەتى نوێوە گەیشتە بنبەست و رێکنەکەوتن.

راشیگەیاند، لایەنی کوردی، زۆربەیان خۆیان یەکلاییکردووەتەوە کە لە حاڵەتی بەڕێوەچوونی دانیشتنەکەدا، دەنگ بە کابینەکەی عەلاوی نادەن. دەشڵێت، لایەنی سوننەش، لە ٦٧ پەرلەمانتاریان، تەنیا ١٥یان ئامادەی دەنگدانن بۆ کابینە نوێکەی حکومەتی عێراق.

وتیشی، لە لایەنی شیعەش هەردوو فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا و عەسائیب ئەهلی حەق ئامادەنین دەنگ بە کابینەکە بدەن.

ئومێد محەمەد باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا سێ سیناریۆ لە ئارادایە کە بریتین لە دواخستنی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ یەکشەممەی داهاتوو (بۆ ئەمە بەشێک لە لایەنە شیعەکان داوایان ئاڕستەکردبوو)، بەڕێوەچوونی دانیشتنەکە و شکستپێهێنانی کابینەکە، یاخود شکستهێنان بە کۆی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتەکە.