سەردێڕ:

لەسەر داواى فراکسیۆنى نەوەى نوێ پەرلەمان داواکاریی خۆپیشاندەرانى بۆ حکومەت بەرزکردەوە

فۆتۆ: 
2020-02-27

2291 جار خوێندراوەتەوە

فراکسیۆنى نەوەى نوێ داواکارى خۆپیشاندەرانى هەرێمى دایە سەرۆکایەتى پەرلەمان و جێگرى سەرۆکى پەرلەمانیش نوسراوەکەى ئاراستەى سەرۆکایەتى حکومەت کرد.

 هێمن هەورامى جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستانیش لە نوسراوێکدا داواکارییەکانى خۆپیشاندەرانى خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکەى هەرێمى کوردستانى ئاراستەى ئەنجومەنى وەزیران کرد و داواى بۆچوونى حکومەتى لەو بارەیەوە کردووە.

 خۆپیشاندەران لە خۆپیشاندانەکاندا شەش داواکارییان ئاراستەى حکومەت کرد، لەوانە دۆزینەوەى هەلى کار و دامەزراندنى گەنجان و بێکاران و دەرچووانى زانکۆ و پەیمانگاکان، هەروەها فەرمانبەرانى گرێبەست و خۆبەخشان بکرێتە هەمیشەیی.

یەکێکى دیکە لە داواکارییەکانى خۆپیشاندەران، دانانى دەستبەجێ ئالیەتێک بۆ گێرانەوەى موچەى پاشەکەوتکراوى فەرمانبەران بەجۆرێک هەر فەرمانبەرێک لەسەروى موچەکەیەوە بڕێک لە پاشەکەوتەکەى وەربگرێتەوە و پێویستە تەرقیە و بەرزکردنەوەى پلەى فەرمانبەران سەرلەنوێ کارى پێ بکرێتەوە.