سەردێڕ:

سلێمانی.. نەخۆشخانەیەکی ٣٠ قەرەوێڵەیی تایبەت بە کۆرۆنا دروستدەکرێت

فۆتۆ: 
2020-02-27

5697 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەرى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە ڕایگەیاند، لە ماوەى ١٥ ڕۆژى داهاتوودا نەخۆشخانەیەکی ٣٠ قەرەوێڵەیی تایبەت بە توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستدەکرێت.

ئەمڕۆ، پێنجشەممە ٢٧ ى شوباتى ٢٠٢٠، شەماڵ جەبار یاوەر بەڕێوبەرى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکردووە، " نەخۆشحانەکە بە هاوکارى چەندین بازرگان و سەرمایەدار دروستدەکرێت و لە هەوڵى دابینکردنى سەرجەم پێداویستیى و ئامێرەکانى ئاشکراکردنى ڤایرۆسى کۆرۆنان".

وتیشی، نەخۆشخانەکە لە دوو بینا پێکدێت، یەکێکیان بۆ گومانلێکراوان دەبن و ئەوی دیکەشیان بۆ ئەو کەسانەن کە توشی ڤایرۆسەکە بوون.

بەڕێوبەرى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە باسی لەوەشکرد، حکومەتى هەرێم هیچ بڕە پارەیەکى تەرخاننەکردووە بۆ دەزگاکەیان تا وەک ئامادەکارى بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و ڕێگرى لە ڤایرۆسەکە بەکاریبهێنن.

ئەوەش لە کاتیکدایە، پێشتر حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانیان لە پارێزگا و ئیدارەکان ڕاسپاردووە بۆ ئامادەکارى و بودجەى پیویست بۆ رووبەرووبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناش دابینکراوە.