سەردێڕ:

هەولێر.. بەشێک لە خاوەن یەکەکانى نیشتەجێبوونى گوندى کۆرى گردبوونەوە

فۆتۆ: 
2020-02-27

1992 جار خوێندراوەتەوە

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ بەشێک لە خاوەن یەکەکانى نیشتەجێبوونى گوندى کۆرى گردبوونەوە و رایانگەیاند، تا ئێستا رێگەیان پێنادرێت خانوو لەسەر زەوییەکانیان دروستبکەن کە وەریانگرتووە.

ئەو خاوەن یەکە نیشتەجێبوونانەى گوندى کۆرى ئاماژەیان بەوەکرد، ئەو زەوییانەى کە بۆیان دابینکراوە نە خزمەتگوزاریی هەیە نە رێگەشیان پێدەدرێت بۆئەوەى خانووى تێدا دروستبکەن.

داواشیان کرد، ئەو زەوییانەیان بۆ تاپۆبکرێت و رێگا بە دروستکردنى خانوو بدرێت و خزمەتگوزارییشیان بۆ دابینبکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر بەهۆى تەواو نەبوونى پرۆژەى گوندى کۆرى، حکومەتى هەرێم بڕی ئەو حەوت هەزار دۆلارەى پێشتر بۆ پڕۆژەکە لێیان وەرگیرابوو پێیان درایەوە و هەریەکەشیان پارچە زەوییەکیان وەک قەرەبوو پێدرا.