سەردێڕ:

پاکستان.. دوو حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکران

فۆتۆ: 
2020-02-27

29717 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری تەندروستیی پاکستان ئاشکرایکرد، دوو کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و لە ئێستادا لەژێر چاودێریدان.

زەفەر میرزا وەزیری تەندروستیی پاکستان رایگەیاند، دوو هاوڵاتیی وڵاتەکەی تووشی کۆرۆنا بوون و بەپێی پرۆتۆکۆڵە ستانداردەکانی تەندروستیی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت، لە ئێستاشدا باری تەندروستیی هەردووکیان جێگیرە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی رۆیتەرز یەکێک لە تووشبووەکان دانیشتووی شاری کاراچییە، کە گەورەترین شاری پاکستانە، بەڵام تا ئێستا دیارنییە تووشبووەکەی دیکە لە چ شارێکە.

بەپێی نوێترین ئاماریش، ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لە سەرانسەری دنیادا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بۆ دوو هەزار و ٧٧٠ کەس و توشبوونیش بۆ ٨١ هەزار و ٢٥٢ کەس بەرزبووەتەوە، تا ئێستاش ٣٠ هەزار و ٣٠٦ کەس چاکبوونەتەوە.