سەردێڕ:

هەڵەبجە.. وێنەی بەرپرسان لەبەردەم چاڵەکانی سەر شەقامەکان دانراون

فۆتۆ: 
2020-02-26

7879 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی جێبه‌جێ نه‌كردنى خزمه‌تگوزاریه‌كان، گروپێک چالاکی شاری هەڵەبجە، وێنەی بەرپرسان لەبەردەم چاڵەکانی سەر شەقامەکان دادەنێن.

ئه‌نجامدانى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ له‌ كاتێكدایه‌ حەوت گه‌ڕه‌كى كۆن و نوێ تا ئێستا پڕۆژه‌ى شۆسته‌و قیریان بۆ جێبه‌جێ نه‌كراوه ‌و به‌شێكیشیان پڕۆژه‌ى ئاو و ئاوه‌ڕۆشیان نیه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى به‌شێكى تر له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ى كه‌ پڕۆژه‌كانیشیان بۆ جێبه‌جێ كراوه‌ چاڵ و چۆڵى و تاسه‌ واى كردووه‌ ببێته‌ گرفت له‌ به‌رده‌م هاوڵاتیان، له‌به‌رامبه‌ریشدا كوێستان ئه‌كره‌م سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌ دابین نه‌كردنى پاره‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ت و ڕێگریكردن له‌ خه‌رجكردنى داهاته‌كانیان به‌ هۆكارى گرفته‌كان ده‌زانێت.

له‌گه‌ڵ نیگه‌رانیه‌كانى هاوڵاتیان و ئیداره‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ جێبه‌جێ نه‌كردنى پڕۆژه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌، ماوه‌ى حەوت ساڵه‌ ١١ پڕۆژه‌ى شاره‌وانى به‌ بڕى نزیكه‌ى ٨٢ ملیار دینار ڕاگیراوه‌ و له‌ ئێستاشدا به‌ بیانووى یه‌كخستنى داهاتى گشتى، وه‌زاره‌تى دارایی و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕێگرن له‌ خه‌رجكردنى بڕى ٣٠ ملیۆن دینار كه‌ داهاتى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه‌‌ بۆ پڕۆژه‌ ته‌واونه‌كراو و خراپ بووه‌كان له‌ شاره‌كه‌دا.