سەردێڕ:

ئایا ئێر دۆکتەر لە کۆرۆنا دەتپارێزێت؟

فۆتۆ: 
2020-02-26

56796 جار خوێندراوەتەوە

چەند هەفتەیەکە لەناو بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەرهەمێک بڵاوبووەتەوە کە بریتییە لە باجێک کە دوانە ئۆکسیدی کلۆراین دروستدەکات و بەپێی باوەڕی خەڵکی لە ڤایرۆس و بەکتریا جیاوازەکان دووریاندەخاتەوە. وەزارەتی تەندروستیش دەڵێت، ئەو بەرهەمە هیچ بنەمایەکی زانستی نییە.

سەبارەت بە باوەڕپێکراویی بەرهەمەکە محەمەد قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک دەڵێت، " ئەوەندەی بەدواداچوونم بۆ کردووە، ئەم بەرهەمە هیچ بنەمایەکی زانستیی نییە و باوەڕپێنەکراوە لەلایەن دامەزراوەی دەرمان و خۆراک (FDA)."

لە ماڵپەڕی سەرەکیی کۆمپانیای ئێردۆکتەری یابانییشدا نووسراوە، "بەرهەمەکەمان لەلایەن دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکییەوە رێگەیپێنەدراوە."

بەپێی نوێترین ئاماریش، ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لە سەرانسەری دنیادا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بۆ دوو هەزار و ٧٧٠ کەس و توشبوونیش بۆ ٨١ هەزار و ٢٤٨ کەس بەرزبووەتەوە، تا ئێستاش ٣٠ هەزار و ٣٠٦ کەس چاکبوونەتەوە.