سەردێڕ:

وەزیری تەندروستی تورکیا: هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە

فۆتۆ: 
2020-02-26

4436 جار خوێندراوەتەوە

وەزيرى تەندروستیى توركيا رایگەیاند، تا ئێستا لە تورکیادا هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرنا تۆمارنەکراوە و ئەوانەشی لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە ئەو وڵاتە ئەنجامی پشکنینەکانیان پاکبووە.

فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی تورکیا کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامە لە بڵابوونەوە بە جیھاندا و تا ئەمڕۆ جگە لە چین، لە ٣٦ وڵات بە یۆنان و بەحرێنیشەوە، ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.

سەبارەت بەو ھاووڵاتییە تورکانەی کە لەئێرانەوە گەڕێنراونەتەوە تورکیا، رایگەیاند، "دەمەوێت بە تایبەتی ئەوە بڵێم کە تا ئێستا ھیچ نیشانەیەکی نەخۆشی تێیاندا دەرنەکەوەتووە".

وتیشی، "پاش راگەیاندنی حاڵەتێکی توشبوون لە یۆنان، لە کاتی زیادبوونی حاڵەتەکان لە دراوسێکەماندا پێویستە ئێمە ئامادەکارییەکانی خۆپاراستن زیاتر بکەین".

بەپێی نوێترین ئاماریش، ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لە سەرانسەری دنیادا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بۆ دوو هەزار و ٧٧٠ کەس و توشبوونیش بۆ ٨١ هەزار و ٢٤٨ کەس بەرزبووەتەوە، تا ئێستاش ٣٠ هەزار و ٣٠٦ کەس چاکبوونەتەوە.