سەردێڕ:

​وەزیری خوێندنی باڵا: هەفتەى داهاتوو ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی باڵا ئاشکرا دەکرێت

فۆتۆ: 
2020-02-26

9984 جار خوێندراوەتەوە

 وەزیری خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، هەفتەى داهاتوو ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی باڵا ئاشکرا دەکرێت.

ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم لە کۆنفرانسێکى هەواڵیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزارەتدا ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی باڵا تاوتوێ کراوە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئاشکرادەکرێت.

وتیشی، هۆکاری دواخستنەکەی تەنها بۆ ئەوەیە کە وردبین تەواو بکرێت تاهیچ گومانێک لەسەر پرۆسەکە نەمێنێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژى ١٠ی ئەم مانگە زیاتر لە ١١ هەزار کەس بەشداری تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵای ماستەر و دکتۆرا و دیبلۆمی باڵای لەزانکۆکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک کرد و وا بڕیارە زیاتر لە پێنج هەزار خوێندکار وەربگیرێن.