سەردێڕ:

زاخۆ.. سێ کەس بە گومانی توشبووی کۆرۆنا خرانە ژێر چاودێرییەوە

١٤ ڕۆژ دەخرێنە ژێر چاودێری
فۆتۆ: 
2020-02-26

151683 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستیى زاخۆ رایگەیاند، سێ کەس بە گومانی توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی زاخۆ خراونەتە ژێر چاودێرییەوە.

دکتۆر قەرەنی، بەڕێوەبەری تەندروستیى زاخۆ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "ئەو سێ هاوڵاتییە سەردانی وڵاتی ئێرانیان کردووە و لەوێوە چوونەتە تورکیا، دواتر لە رێی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە بۆ هەرێم گەڕاونەتەوە و پاش پشکنینیان، لە ئێستادا بە گومانی توشبووی کۆرۆنا لەژێر چاودێریدان."

راشیگەیاند، "سێ هاوڵاتییەکە، دوانیان نیشتەجێی زاخۆن و یەکێکیان نیشتەجێی سۆرانە."

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەرسێکیان لە نەخۆشخانەی زاخۆ بۆ ماوەی ١٤ رۆژ لەژێر چاودێریی وردی پزیشکیدا دەبن."

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ تەندروستیی کەرکوک رایگەیاند، "چوار حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنایان تۆمارکردووە و داواشی لە هاوڵاتیانی شارەکە کرد کە بە چڕی دەست بە خۆپارێزیی بکەن."

هـ.ب