سەردێڕ:

​قائیمقامیەتی کفری: سەرجەم کافتریاکانى سنورەکە دادەخرێن

فۆتۆ: 
2020-02-26

1442 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامیەتی کفری ڕایگەیاند، بۆ رێگرى لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاریاندا سەرجەم کافتریاکانی سنوری قەزای کفرى دابخرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ى شوباتى ٢٠٢٠ قائیمقامیەتی قەزاى کفری لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ سەلامەتى و پاراستن و بۆ رێگرى لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاریاندا سەرجەم کافتریاکانی سنوری قەزای کفرى و ناحیەکانى دەوروبەرى دابخرێن.

هاوکات، بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیش، داوا لە هاوڵاتیان دەکات، پابەندبن بە خۆپارێزی و پاکوخاوێنى و دورکەوتنەوە لەهەموو مەترسییەکان و هەروەها متمانەیان بە رێنماییە تەندروستییەکان بێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە ٢٥ ى شوباتى ٢٠٢٠ شەهاب ئەحمەد، قائیمقامی کەلار بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بڕیاری داخستنی سەرجەم کافتریاکانی سنوری قەزای کەلار و ناحیەکانی بۆ ماوەیەکی نادیار دەکرد .