سەردێڕ:

ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە بەحرەین و کوەیت بەرزتربووەوە

فۆتۆ: 
2020-02-26

3185 جار خوێندراوەتەوە

 ژمارەى توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەحرەین بۆ ٢٦ حاڵەت و لە کوەیتیش بۆ ١٢ حاڵەت بەرزبووەوە.

وەزارەتى تەندروستى بەحرەین رایگەیاند، سێ کەسی دیکە لە وڵاتەکەیان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بەوەش ژمارەى توشبووان گەیشتووەتە ٢٦ کەس.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو سێ کەسە پێشتر بە فڕۆکە لە ئێرانەوە بۆ فڕۆکەخانەى بەحرەینى نێودەوڵەتى هاتوونەتەوە.

 لەلایەکى دیکەوە وەزارەتى تەندروستى کوەیت رایگەیاندووە، دواى تۆمارکردنى حاڵەتێکى دیکەى کۆرۆنا، ژمارەى توشبووان بەو ڤایرۆسە لە وڵاتەکەیان بۆ ١٢ کەس بەرزبووەتەوە.

روونیشیکردووەتەوە، توشبووەکە لە ئێرانەوە گەڕاوەتەوە و خراوەتەژێر چاودێری پزیشکییەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆنا بە زۆربەى وڵاتانى عەرەبیدا بڵاوبووەتەوە کە زۆربەى حاڵەتەکانیشیان لە ئێرانەوە گواستراوەتەوە.