سەردێڕ:

کەشناسی بڕى بارانبارینی ٢٤ کاتژمێرى رابردووی بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-02-26

7663 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە، زۆرترین بڕی بارانبارین لە قەرەداغ بووە بە بڕی ٩٨.٥ ملیمەتر و ڕاشیگەیاند، بۆ سبەینێش ئاسمان نیمچەهەور دەبێت.

کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا زۆرترین رێژەی بارانبارین لە قەزاى قەرەداغ بووە بە بڕی ٩٨.٥ ملیمەتر و کەمترینیش لە پارێزگاى دهۆک بووە کە بڕەکەى سفر بووە.

هاوکات، بڕى بارانبارین لەسەنتەری شارەکاندا بەم شێوەیەیە، لە سلێمانى ٦٠.٣ ملیمەتر و لە کەرکوک ١٧.٤ ملیمەتر و لە هەڵەبجە ٢٩.٨ ملیمەترباران باریوە.

ئەوەش لەکاتیکدایە، پێشتر بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، ڕێژەى بارانبارین تا ڕۆژى یەکشەممەى ڕابردوو لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان بەمشێوەیەیە بووە، لە هەولێر ١٩٧.٩ ملیمەتر و لە سلێمانى ٣٦٩.٩ ملیمەتر و لە دهۆک ٤٠٤.٩ ملیمەتر و لە کەرکوک ١٨٤ ملیمەتر و لە هەڵەبجە ٢٧٣.٢ ملیمەتر بارانباریوە.