سەردێڕ:

قائیمقامی سلێمانی دەربارەى بوونى بڕى پێویستی بەنزین دڵنیایی دەدات

فۆتۆ: 
2020-02-25

2097 جار خوێندراوەتەوە

ئاوات محەمەد رایگەیاند، قەیرانى سوتەمەنی لە سلێمانی نییە و هاوڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە بڕی بەنزینی پێویست لە خەزانەکاندا هەیە .

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، "دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیان بڕی پێویستی بەنزین لە خەزانەکانماندا هەیە بۆ ماوەی چەندین رۆژ و دەتوانین سودی لێ ببینین و هیچ پێویست بە ترس و دڵەراوکێ ناکات ئەو گرفتەشى ھەیە بۆ ماوەیەکی کاتییە پێویستیش ناکات هاوڵاتییان بترسن لە کەمبوونەوەی سوتەمەنی".

ئاماژەى بەوەشکرد،" ئێمە لە سنوری پارێزگای سلێمانی بڕی پێویست سوتەمەنیمان هەیە و لە ئەگەری راگرتنی جموجوڵە بازرگانیەکان لەگەڵ ئێران شێوازی تر بۆ بەردەوامیدان بە ھاوردەکردنی سوتەمەنی لە دەرەوەی ھەرێم دەگرینە بەر".

ئەوەش لە کاتێکدایە، ، لە دوای بڕیارەکەی هەرێم دەربارەى داخستنى سنورەکان لەگەڵ ئێراندا هاوڵاتییان ترسی دروستبوونی قەیرانی بەنزینیان هەیە و بە ڕێژەیەکی زۆر ڕوویان لە بەنزینخانەکان کردو و ئەوەش وایکرد لە زۆربەی بەنزینخانەکاندا چەندین ڕیز ئۆتۆمبێل بوەستن.