سەردێڕ:

وەزارەتی پەروەردە چەند ئەپڵیکەیشنێکی بۆ هەورەفێرگە دانا

فۆتۆ: 
2020-02-24

9048 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، بۆ باشترکردنی فێربوون و بەرزکردنەوەی ئاستی قوتابیان چەند ئەپڵیکەیشنێکی بۆ هەورە فێرگە داناوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، "چەند ئەپڵیکەیشنێک بۆ هەر سێ سیستمی ئەندرۆید و ویندۆز و ئای ئۆ ئێس دانراوە، کە پەرتووکی وانەکانی پۆلی ١ی بنەڕەتی هەتا ١٢ی ئامادەیی تێدایە".

ڕاشیگەیاندووە، "ئەپڵیکەیشنەکە تەنها یەک جار پێویستی بە ئینتەرنێتەوە ئەویش بۆ داگرتنی بابەتەکە و دواتر دەتوانرێت بەبێ ئیتەرنێت کاریپێبکرێت".

باسی لەوەشکردووە، "وانەکان سەرجەمیان بە ڤیدیۆ و پی دی ئێف بۆ خوێندراکان و مامۆستایان بەردەستن و خوێندکار دەتوانێت چەندین پرسیار دابنێت و تێستی خۆی بکات".

هاوکات، تۆی هاوڵاتی دەتوانیت لەم لینکەوە ئەپڵیکەیشنەکانی هەورە فێرگە بۆ هەموو سیستمەکان داونلۆد بکەیت.

هەورەفێرگە، بەستێنێکی فراوانی فێرکارییە، پاش ئەوەی وەشانی یەکەمی ئامادە کرا، لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە سەلمێنرا و مافی بەکارهێنانی ئەم پرۆژەیە درایە وەزارەت تا بتوانن زیاتر خزمەت بە پرۆسەی خوێندن بکەن.

هـ.ئـ