سەردێڕ:

عەلاوی: لە دوای پێکهێنانی حکومەت هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامدەدەین

فۆتۆ: 
2020-02-24

1647 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد تۆفیق عەلاوی چەند خاڵێکى لە بەرنامەی حکومەتەکەی  ئاشکراکرد و ڕاگەیاندووە، پاش پێکهێنانی حکومەت هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامدەدەن

ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند، "لە هەنگاوی داهاتوودا و پاش پێکهێنانی حکومەت، هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامدەدەین، کە تیایدا گەل نوێنەرانی خۆیان بۆ کابینەی داهاتوو دیاریبکەن".

باسی لەوەشكردووە، "حکومەت پابەندە بە پشتگیری تەواوی هەڵبژرادنێکی ئازاد و پاکی پێشوەخت لە نزیکترین کاتدا، کە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە دیاریبکرێت".

باسی لەوەشكردووە، "داواشدەکەین لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژرادنەکان پێش تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر پێکهێنانی حکومەتە نوێیەکەدا ئەو هەڵبژاردنە پێشوەختە ئەنجامبدات".

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ١ی شوباتی ئەمساڵدا، محەمەد تۆفیق عەلاوی لە تویتەری خۆی ڕایگەیاند، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ڕایسپاردووە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.

هـ.ئـ