سەردێڕ:

لە ڕووداویکى هاتوچۆدا منداڵێکی ٧ ساڵان گیانی لەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-02-24

7408 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆى گەرمیان ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستە و لە نزیک قەڵاى شێروانە لە ڕووداویکى هاتوچۆدا منداڵێکی ٧ ساڵان گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "کەمێک پێش ئێستا لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا لە نزیک قەڵاى شێروانە لە ناو قەزاى کەلار ئۆتۆمبێلێکی جۆرى ئۆپڵ کە شۆفێرەکەی بە ڕەگەزعەرەبە لە منداڵێکى حەوت ساڵ دەدات کە لەگەل دایک وباوکیدا لە شەقامەکە دەپەڕینەوە بەوەش منداڵەکە گیانلەدەستدەدات."

ئاماژەوەبەوەشکراوە، تیمەکانى هاتووچۆ بەزووی گەشتنە سەر ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لەچۆنیەتی ڕوودانی ڕووداوەکە دەست پێکردووە و لە ئێستادا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە.

هاوکات،ڕۆژى ١٨ ى شوباتى ٢٠٢٠ پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، بەهۆى وەرگەڕانى ئۆتۆمبێلێکەوە دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا و پێشمەرگەیەکی دیکەش برینداربووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رووداوەکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان بە یەکەم هۆکاری گیان لەدەستدانی هاوڵاتییان دادەندرێت و بە گوێرەی شارەزایانی بوارەکەش هۆکاری سەرەکی رووداوەکانی هاتوچۆ بۆ تیژڕەوی شۆفێران و خراپی رێگاوبانەکان و نەبوونی هۆشیاری هاتوچۆ دەگەڕێتەوە.